بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی "وەڵامدانەوەی ناوازە و مەزن"ی حزبوڵڵای لوبنان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی کرد.
لە بەیاننامەی بزووتنەوەی حەماسدا هاتووە: "ئێمە وەڵامدانەوەی ناوازە و مەزنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی موجاهیدینی حزبوڵا لە بەرامبەر چەند ئامانجێکی سەرەکی و ستراتیژی لە قوووڵایی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە تاوانی تیرۆری گەورەکان بەرز دەنرخێنین.
ئەم بزووتنەوەیە زیادی کرد: ئێمە جەخت دەکەینەوە کە ئەم وەڵامدانەوەی پتەو و تەرکیزکراو کە قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی کردە ئامانج، شەقێکی بەهێزە لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەر و فاشیستی و هەڵگری پەیامێکە کە تیرۆر و تاوانەکانی ئەم ڕژێمە بەرامبەر بە خەڵک لە فەلەستین و لوبنان بێ وەڵامن نامێننەوە .
هاوکات بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی حزبوڵڵا سەلماندی کە دوژمن تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و تەنیا بە هێرشی بەرخۆدان دەوەستێنرێت.