سەرچاوەکانی سەر بە ئیسرائیل لە لەکار خستنی فڕۆکەخانەی بێن گۆرین بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵڵاوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیاکانی ئیسرائیل دەریانخست لە کۆمپانیا بیانییەکان دەیان گەشتی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەی بێن گورین ڕاگرتووە.

سەرچاوە زایۆنییەکان لە هەڵوەشاندنەوەی 50 گەشت بۆ فڕۆکەخانەی بێن گورین هەواڵیان دا.

هاوکات مێدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان داوەتە سەر لەکار کەوتنی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی بێن گورین .

ئەو مێدیاگەلە ڕایانگەیاند کە هەندێک لە گەشتەکان بەرەو فڕۆکەخانەی بێن گورین لە فڕۆکەخانەی ڕامون و هەندێکیشیان لە قاهیرە نیشتوونەتەوە.