ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرەڕای پلەی گەرمای زۆر لە عێراق ، ملیۆنان زیارەتکار بە پیاسە خۆیان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین گەیاندووەتە کەربەلا تا عەشقی خۆیان بە ئیمام حسێن نیشان بدەن.
کەناڵی ئەلمناری لوبنان ڕاپۆرتی دا کە کەربەلا بە بەشداری میلیۆنان زیارەتکاری عێراقی و دەرەکی لە ئەربەعینی حسێنی پڕ بووە لە حەشیمەت.
کومیتەی باڵای دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی ژیارەتکاران لە بانترین ئاستدایە و هاتوچۆیان لە کەربەلا بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت.
بەرپرسانی شوێنە پیرۆزەکانیش ڕایانگەیاند کە تا ئێستا 14 ملیۆن ژەمی خۆراک لە پێنج ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان زیارەتکاران دابەش کراوە.
ماڵپەڕی هەواڵی فرات نیوزیش ڕاپۆرتیدا: ملیۆنان زیارەتکار بە بەشداری لە کەربەلا عەشقی خۆیان بە ئیمامحسێن نیشان داوە.
لە پلەی گەرمای 50 دەرەجەدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکاری دەرەکی چوونەتە کەربەلا.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومەش بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە بەشداری خێوەتێک لە وڵاتی نیجریاوە لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین هەواڵی دا و ئەندامانی ئەو خێوەتە ئاڵای فەلەستین و وێنەری شەهید سولەیمانیان لەسەر شانە.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمربدیش ڕاپۆرتی دا: ملیۆنان زیارەتکار لە ناو و دەرەوەی عێراق بۆ بەشداری لە یەکێک لە گەورەترین کۆبوونەوەی ئایینەکانی جیهان خۆیان گەیاندووەتە کەربەلا.
لە لوبنانیش ڕێوڕەسمی ئەربەعین بە شێوەی بەربڵاو خەریکە بەڕێوە دەچێت و خەڵکی ئەو وڵاتە خۆیان گەیاندووەتە مەزارگەی سەیدە خولە کچی ئیمام حسێن لە شاری بەعلبەک و لە سەر ڕێگای ئەو شارە خێوەتی میوانداری ئامدە کراوە.