ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران بەشداریی تازیەباریی ئەربەعینیان کرد بە ئامادەبوونی ئایەتوڵا خامنەیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ئەربەعینی حوسێنی (د.خ)، لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕش، ڕێوڕەسمی ماتەمینی شاندەکانی خوێندکاری بەڕێوە دەچێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە بۆنەی ڕۆژی ئەربەعینی حوسێنی، دوای کۆبوونەوە لە مزگەوتی زانکۆی تاران، شاندی خوێندکاران بە گرووپێکی ماتەمینی ڕوویان لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی کرد و بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی ماتەمینیان گێڕا .