وتەبێژی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی هەژدە ڕۆژدا ، سێ ملیۆن و 367 هەزار و 449 زیارەتکار چوونەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعینی حسێنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیارەتکارانە لە ماوەی ١٨ ڕۆژدا هاتوونەتە عێراق ڕاگەیاند.

عەلادین ئەلقایسی، وتەبێژی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە 6ی ئاب تا کۆتایی 23ی مانگ، سێ ملیۆن و 367 هەزار و 449 زیارەتکار چوونەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعینی حوسێنی. لەماوەی ئاماژەپێکراودا، دوو ملیۆن و ٢٢١ هەزار و ٧٠ زیارەتکار عێراقیان بەجێهێشتووە.

بە وتەی ئەم بەرپرسە عێراقییە، هاتن و ڕۆیشتنی ئەم ژمارەیە زیارەتکار لە 10 دەروازەی سنووری سەفوان، شەلەمچە، ئەلشێب، زەرباتیە، مەنزاریە، ئەلقائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف ئەشرەف، حاجی ئۆمەران و باشماخ بووە.