بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری پرایۆت ئای بریتانیا کە وتاری توندی ڕەخنەیی هەمبەر پرسە گرینگەکان بڵاو دەکاتەوە، لە ژمارەی ئەم دواییەیدا ڕوانینی رەخنەگرانەی بە ڕێبەرانی کورد، بەتایبەتی پارتی و بەڵێنەکانیان بە کوردی عێراق هەبووە.
ئەو گۆڤارە هۆکاری سەرەکیی سەرنەکەوتنی خەونی کوردی عێراق بۆ نیشتمانێکی سەربەخۆی کردەوەی ڕێبەرانی پارتی وەسف کردووە چونکوو بە وتەی ئەو گۆڤارە سیاسییە، ڕێبەرانی پارتی زیاتر لە بیری دواخستنی داراییدا بوون.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە پێنەدانی مووچەی ماگانەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم پاگەندەی کردووە کە ڕێبەرانی ئەو پارتە ملیارها دۆلار سروەتیان هەیە کە زۆربەشی لە ئەمریکایە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕێبەرانی کورد لە ئەو پارتە خۆیان بە ئاڵاهەڵگری شۆڕشە سیاسییەکانی کورد بۆ وەرگرتنی مافیان دەزانن، ئەوانی بە فرۆشتنی خەون و خولیا بە کوردەکان تاوانبار کردووە و نووسیویە ئەوان زیاتر بەدوای پاشەکەوتی سامانن.
پرایوت ئای هەروەها بریتانیای بە هاوکاری لەگەڵ ڕێبەرانی ناوخراپی کورد تۆمەتبار کردووە و وتوویە مافیای گەندەڵی لە هەرێم تەنانەت کۆمپانیا بریتانیاییەکان لەوانە جەنل وزەی دەور داوەتەوە و ئەو کۆمپانیا ناچار بووە بۆ وەرگرتنی مافی خۆی لە لای دادگاکانی بریتانیا لە حکومەتی هەرێم سکاڵا تۆمار بکات.
دەقی وەرگێڕاوی لە کوردپرێس وەرگیرا