بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی پێشووی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵەکانی حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەسخۆشی کرد.
محەمەد موخبێر لە ئەو دیدارە کە ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی بەشداری ناوبراو لە ڕێپێوانی ئەربەعین لە بەغدا بەڕێوە چوو، وتی: خزمەتە ئەنجام دراوەکان بۆ زیارەتکاران بەتواوەتی بەرچاوە و لە درێژەی ساڵانی دوایی ژێرخانی گونجاو بۆ ئەو سەفەرە چێ کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاستی پێوەندی نێوان تاران و بەغدا، ئەو هاوکاریانەی ستراتیژیک وەسف کرد و وتی: زۆربەی کێشە و لەمپەرەکان لە بواری هاوکاری ئابووری و چالاکی کەرتی تایبەتی دوو وڵاتەکە بەتایبەتی بە شوێنگییرکانی بەڕێز سوودانی چارەسەر کراوە بەڵام هێشتا بەستێن بۆ قووڵ کردنەوەی ئەو پێوەندییە هەیە.
محەمەد شیاع سوودانیش لە ئەو گفتوگۆیەدا هەڵوێستی هاوبەشی ئێران و عێڕاق لە پرسی فەلەستینی بەبایەخ وەسف کرد کە بە بەردەوام بوونی ئەبێ لە هەموو گۆڕانکارییە نێودەوڵەتیەکان و ناوچەکە کاریگەر بێت.