بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی دەروازەی سنووری عێراق ڕۆژی هەینی ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی زیارەتکارانی بیانی ئەربەعین بڵاو کردەوە.
عەلادین ئەلقایسی، وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ٦ی ئاب تا ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤، سێ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ١٦٩ زیارەتکار لە ١٠ دەروازەی سنووری سەفوان، شەلەمچە، ئەلشێب، زەرباتیە، ئەلمونزیریە، ئەل -قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف، حاجی ئۆمەران و باشماخ چوونە ناو عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا یەک ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٥٣٣ زیارەتکار ئەو دەروازانەیان بەجێهێشتووە.