بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن کە لە لایەن ئیدارەکانی ئیتلاعاتی گشتیی پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، فارس و خوزستان ئەنجام دراون، ١٤ کەسی سەر بە گرووپی ئەمریکی-زایۆنیستی ناسراو بە "داعش خوراسان" دەستبەسەر کراون.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو وڵاتەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی.
لەو ژمارەیەش ٧ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای فارس و ٧ تیرۆریست لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز و خوزستان دەستبەسەر کراون.
دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکان بڵاودەکرێتەوە.