هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە بە ڕۆژی ئەربەعین زیارەتکاران بە شێوەی بەربڵاو لە سنوورەکانی مێهران و شەلەمچە ئامادە دەبن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاتوچۆ لە سنووری تەمرچین و باشماخەوە ڕەوان و ئیمکاناتی پێویست لە ئەو سنوورانە بەکار هێنراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 3 ملیۆن و 200 هەزار کەس تا دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە سنوورەکانی ئێرانەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە ئێران چوونەتە دەرەوە و بە نزیک بوونەوە بە ڕۆژی ئەربەعین لە سەرلەبەیانی پێنجشەممەوە ئاستی هاتوچۆ لە سنوورەکانی مێهران و شەلەمچە بەرز بووەتەوە.

خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران بە باشی ئەنجام دەدرێت بەڵام بە پێی پلەی گەرمای بەرز لە مێهران و شەلەمچە و ئیمکاناتی باش و گونجاو لە تەمرچین و باشماخ بە هیواین زیارەتکاران ئەو سنوورانە بۆ پەڕینەوە بۆ عێراق هەڵببژێرن.

لەلایەکی تریشەوە شەپۆلی گەڕانەوەی زیارەتکارانیش دەستی پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستە خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران لەوانە ئامادە کردنی پاس دابین کراوە.

لە سنووری چەزابە تا ئێستا 514 هەزار کەس و لە سنووری شەلەمچەوە 409 هەزار کەس هاتوونەتەوە ئێران و هەروەها بە ڕیزەوە لە ئەو سنوورانە 235 هەزار کەس و 719 هەزار کەس بۆ عێڕاق ڕۆشتوون.

هەروەها لە سنووری چەزابەوە تا ئێستا 133 هەزار کەس و لە سنووری شەلەمچەوە 81 هەزار زیارەتکاری دەرەکی هاتوچۆیان کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە سنووری مێهران هەموو ئیمکانات لەوانە wc، پارکینگ، پاسی هاتوچۆ و خواردن و خواردنەوە ئامادە کراوە.

هەروەها ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار زیارەتکار لە ئەو سنوورە پەڕیونەتەوە و نزیک بە 700 هەزار کەسیش گەڕاونەتەوە.

بەرپرسی ڕێگاوبانی پارێزگای کرماشان لە هاتوچۆی زیاتر لە 61 هەزار زیارەتکار لە سنووری خەسرەوییەوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

ناوبراو وتیشی: لە سەرەتای مانگی سەفەرەوە تا ئێستا هاتوچۆ لە سنووری خەسرەوییەوە گەییشتووەتە 599 هەزار کەس.

زیارەتکارانی خەڵکی پاکستان کە لە ڕێگای سنووری چەزابەوە دەچنە وڵاتی عێراق باس لە خۆیانەوە دەکەن.