ڕێبەری شیعەکانی نیجریا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ڕێبەری بەرەی بەرخۆدان لە وڵااتنی جیاواز لەوانە سووریا و عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئیبراهیم زەکزاکی لە لێدوانێکدا لە موکبی حەزرەتی فاتمە لە بابل لە کەربەلا وتی: کاتێک کە ئیمام حسێن داوایان لە هەمووان دەکرد کە ایرمەتی بدەن بەس چەند کەس قبووڵیان کرد و لە ئەو کاتەدا هاواری «هل من ناصر ینصرنی» ی ئیمام وەڵام نەدرایەوە.

هەروەها زیادی کرد: ئەوانەی کە بەرەوڕووی ئیمام حسێن وەستانەوە دەیانەویست ئەو و بنەماڵەکەی لەناوبەرن بەڵام ئێستا دەبینین کە دینی ئەو ئیمامە ماوەتەوە و ئەوە بەهۆی سەرکەوتنی خوێن لەسەر شمشێرە.

ڕێبەری شیعەکانی نیجریا لە ئیمام حسێن وەکوو سیمبولی ئیمان و بەرخۆدان ناوی برد و درێژەی دا: شۆڕشی ئیسلامی ئەنجامی سەرهەڵدانی ئیمام حسێنە و ئەو شۆڕشە بووە هۆی گەڕانەوەی غروور و توانایی بە خەڵکی موسڵمنا لە سەرتاسەری جیهان و ئێستا هەمووان دەزانن کە لە غەززە چ ڕوو دەدات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەوانەی موسڵمنان پاڵپشتی لە فەلەستین دەکەن، زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی خەریکی ڕێبەری کردنی بەرخۆدان لە وڵاتانی جیاواز لەوانە سووریا، عێراق و هتدە و بەرەی بەرخۆدان ڕێنوێنی دەکات.