عێراق ڕێوشوێنی کرداری بۆ بڵاوەپێکردنی لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچبەری عێراقی وەرگرتووە بۆ جێگیرکردنی لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە کەمپی سورداش سلێمانی، کە لە ئێستادا لە دەڤەری زەرگوێز جێگیرکراون.

لە هەواڵەکاندا هاتووە بە پشتبەستن بە نامەی فەرمی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە لە ڕۆژی ٨/١٩/٢٠٢٤ پێشکەشی وەزارەتی کۆچبەران کراوە؛ هەنگاوی عێراق بۆ جێگیرکردنی پارتە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان هاوتەریبە لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق.

هەر لە هەمان ڕۆژدا، 8/19/2024، ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، وەڵامی نامەکەی قاسم ئەعرەجی داوەتەوە و ڕازیبوونی خۆی بە داواکاریی ئەعرەجی و تەرخانکردنی کەمپی سورداش بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیوە.