هەڵبژاردەی زۆرانبازی لاوان 3 میدالیای زێڕ و 3 میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا و نازناوی پاڵەوانێتی خۆی لە جیهاندا دووبارە کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشبڕکێیەکانی زۆرانبازی لاوانی پاڵەوانی جیهانی لە ٢٩ تا ٣١ی گەلاوێژ لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران سەرکەوت.

لە پۆلێنبەندی تیمەکاندا، ئێران بە کۆکردنەوەی ١٤٠ خاڵ پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا و تیمەکانی ئۆزبەکستان بە ١١٣ خاڵ و ئازەربایجان بە ١٠٥ خاڵ پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.