ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری مێهر بەشی ئینگلیزی گفتوگۆیەکی لەگەڵ خاخام ییسروئل داوید وایس ئەندامی باڵا و وتەبێژی کۆمەڵگای جوولەکەکانی دژە زایۆنیزمی ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە شرۆڤەیەک دێت.
ڕێبەری ئێران لەم دواییەدا لە نامەیەکدا بۆ خوێندکارانی ناڕازی لە ئەمریکا وتی کە لە لای ڕاستی مێژوو وەستاون، ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
من زۆر سەرم سووڕ ما لە ئەو نامەکە چونکوو زۆر ڕوون بوو. پێم وابێت ئەو نامەیە دڵگەرمی زۆر دایە خوێندکارانی ئەمریکا و سەرتاسەری جیهان. ئەو نامەیە هاوشێوەی پەیامێک بوو کە من و خاخامەکان لە کۆلێژێک لە ئەو بارەوە دەرمانکرد.
هەروەها ئێمە وەکوو لایەنی ناتوری کارتا کە ڕێکخراوێکی جوولەکەی دژە زایۆنیزم و دەنگی ڕەسەن جوولەکەکان و نوێنەری ڕفاستەقینەی ئەو ئایینە بوونی ئیسرائیل بە فەرمی ناناساین و ئەوان دینەکەی ئێمەیان بەلاڕی بردووە. ئەوان نیشانەکانی جوولەکە لەوانە ئەستێرەی داود بۆ خۆیان بەکار دەهێنن لە حاڵێکدا ئەوە بەتواوەتی دژی جوولەکەیە. جوولەکە ئیزن ناداتە جوولەکەکان بۆ دەسەڵاتداری بەسەر خۆیاندا و بەدڵنیاییەوە ئەو کارە بە کۆمەڵکوی و دزی ئەنجام نادرێت و داگیر کردنی فەلەستین واتا هەوڵ بۆ گەڕانەوە و دروست کردنی سەروەری کە دژی ئایینی جوولەکەیە.
ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات زۆر بێ ڕوحمانەیە، خودا دەفەرمێت کە قەدردانی عەرەبەکان و مەسڵمانان بین چونکوو ئەوان ڕێگایان بە ئێمە دا و قبووڵمانیان کرد.
هاوپەیوەند بە ئەوەی کە ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات، ئێوە پێتان وایە ئەو جەنایەتانە کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات چۆنکاریگەری دەکاتە سەر پێگەی جوولەکەکان لە لای ڕای گشتی لە جیهاندا؟
ئەو پرسە لە ڕۆژی نیکبەت واتا داگیر کردنی فەلەستین و کۆچی زۆرەملێ فەلەستینییەکان لە ئەو ناوچە لە ساڵی 1948 ەوە سەرچاوە دەگرێت وەکوو کارەساتێکی تۆقێنەر چونکوو نەک هەر کۆمەڵکوی و سەرکەوتی فەلەستینییەکان بۆ ماوەی 76 درێژەی هەیە و ئێستاش ئیسرائیلییەکان کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژی شەتیانی خۆی درێژە دەدەن و جیهان نابینن. ئەوان گەندەڵی جوولەکە بەکار دەهێنن کە دوژمنایەتی لەگەڵ خودایە کەواتە ئەوە جوولەکە نییە.
لەم ڕۆژانەدا تەنانەت خۆپیشاندان لە ئۆرشەلیم دەبینین کە دەڵێن کۆمەڵکوژی لە غەززە کۆتایی پێبهێنن.
کۆمەڵگای جوولەکەکانی ئەمریکا چ چالاکییەک بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززەیان ئەنجام دەدەن؟
ئێمە هەوڵ دەدەین لە لە کۆمەڵگای جوولەکەکان ئەو درۆیانەی کە لە ڕێگای هەواڵ و پڕوپاگەندای ئەمریکی و زایۆنی لەسەر ئەوەی کە عەرەبەکان هەوڵ دەدەن بۆ کوشتنی جوولەکەکان و ئیسرائیل و پێویستی بە پارێزەری لە خۆی هەیە بە بڵاو کردنەوەی پەیامگەلێک وەدرۆ بخەینەوە و بڵێین کە ئەوان ڕاست ناڵێن و بەدڵنیاییەوە ئێمە ئیزنی وڵاتێک بۆ خۆمانمان نییە. بۆیە دەڵێین کە ئەمە جوولەکایەتی نییە.
بە پێی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە زانکۆکانی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە فەلەستین ئێوە پێتان وایە کە ئێمە شەپۆلێکی نوێی دژە زایۆنیزم لە جیهان و تەنانەت وڵاتانی ڕۆژاوایی دەبینین؟ و ئەوەی کە ئەو بزووتنەوە چ تایبەتمەندیگەلێکی هەیە؟
زایۆنیزم لەسەر بەلاڕێ بردن و پێشکەش کردنی گێڕانەوەی درۆ و دزی و توندوتیژی دانراوە و ئەوەش کە ئەوان جوولەکەن و کەسانێک لە فەلەستینن کە ڕقیان لە جوولەکە هەیە. بۆیە کەسەکان خۆیان هاوخەمی دەکەن و هەر بۆیەش دەوترێت هیتلەر جوولەکەکانی کوشتووە کە خەڵکی پێ هەڵخڕێنن بۆ هاوخەمی دەربڕین.