موحسێن ڕەزایی لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن تەنیا ڕێگای ئاسایشی ڕۆژاوای ئاسیای یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد و وتی: وەڵامی ئێران بە ئیسرائیل سەداسەدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ڕەزایی لە گفتوگۆ لەگەڵ فرێدریک پۆلیتگەن پێشکەشکاری ئەو کەناڵە لەسەر دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وتی: ئێران لە کات و شوێنی گونجاودا هەوڵ دەدات و مافی خۆمانە بەرگری لە خۆ بکەین و ئەگەر وەڵام نەدرێتەوە، ئاژاوەگێڕییەکانی ئیسرائیل درێژەی دەبێت، کەواتە وەڵام دانەوە هەر ڕوو دەدات.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە هێرشەکە چۆن ڕوو دەدات و ئێران چەندە هێزی هەیە، وتی: وەڵامی پرسیارەکەی ئێوە دوای هێرشەکەی ئێران ئاشكرا دەبێت.

موحسێن ڕەزایی درێژەی دا: کێشەی گەورەی ئەمڕۆی ناوچەکە ئەوەیە کە ئەمریکا هەموو ڕێگا سیاسی و یاساییەکانی بۆ کۆنترۆڵی ئیسرائیل بەکار هێناوە.

سەردار ڕەزایی لە وەڵامی ئەو باسە کە ڕێگاچارەی ئێران بۆ ئەوەی کە وەڵامدانەوەکەی نەبێتە شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە وتی: لێکەوتەکانی هەوڵەکەی خۆمان لێک داوەتەوە و ئیزن نادەین نتانیاهۆ کە لە سەروبەندی ڕووخانە لە ئەو دۆخە بێتە دەرەوە و هەوڵەکانی ئێران حەسێب کراو دەبێت.

هەروەها بە ئەمریکا وەکوو گرینگترین پاڵپشتی ئیسرائیل وتی: بە ئەمریکییەکان دەڵێین کە ژیر بن.

سەردار سپا لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق درێژەی دا: ڕاستییەک کە ئەمریکا بەرەوڕووی بووەتەوە ئەبێ قبووڵی بکات ئەوەیە کە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکات. واشنتۆن ناتوانێت لەلایەک داوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە بکات و لە بەرانبەردا پاڵپشتی لە سەرچاوەی سەرەکی ئاڵۆزی واتا ئیسرائیل بکات.