ڕێوڕەسمی بەجێماوانی ئەربەعینی حوسێنی بە دروشمی "لەشکری حوسێن (د.خ)، لەشکری قودس" ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانان، لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێنی تاران تا مەزارگەی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسنی (د.خ) لە تاران بەڕێوە دەچێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانی بەجێماوانی ئەربەعین حوسێنی بە دروشمی "لەشکری حوسێن (د.خ)، لەشکری قودس" ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی خەرمانان لە تاران ڕێ دەکەن بە یادی کەربەلا.

هەزار و ٥٠٠ خێوەت لە شێوەی چوار هەزار و ٥٠٠ کۆشک بۆ خزمەتکاری لەسەر ڕێڕەوی پیاسەی ئەربەعین دادەنرێت.

هەموو ساڵێک ئەوانەی نەیانتوانیوە بڕۆنە کەربەلا بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەعین، بەشداریی لە مەراسیمی بەجێماوان دەکەن لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسێندا.