بەرپرسانی ئەڵمانیایی لە دەستگیری یەندامێتی باڵای پەکەکە بە ناوی سەلاحەدین ک، لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت و دوای ڕادەست بوونەوە لە ئیتالیاوە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی ئەڵمانیایی ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناوی سەلاحەدین ک، دوای ڕادەست بوونەوە لە ئیتالیاوە، لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت دەستگیر کراوە.

ئەو کەسە بەرپرسی چالاکییەکانی ئەو گرووپە لە چەند شاری ئەڵمانیا بووە و لە بەرنامەڕێزی و وەرگرتنی هێز و کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ پەکەکە ڕۆڵی هەبووە. ئەو دەستگیر کردنە لە دریژەی لێکۆڵینەوە دژە تیرۆریزمەکانی ئەڵمانیا و هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە ئەنجام دراوە.

پێشتر دادستێنەکانی ئەڵمانیا سزای دەستگیری سەلاحەدین ک یان لە ناو خاکی ئەورووپا دەرکردبوو و ناوبراو لە مانگی جوون لەلایەن بەرپرسانی ئیتالیاوە دەستگیر کرا.