بە گوێرەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ژمارەیەکی زۆری هێزە کوردییەکان و ئەمریکا لەگەڵ جیهازاتی سەربازی بەرەو هێڵی پێشەوەی شەڕی هێزە کورد و عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور چوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ناردنی هێزی نوێ لەلایەن ئەمریکا و ئیدارەی خۆسەر بۆ کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری فرات لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە نوێیەکان لەگەڵ 80 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی لە نزیکی شاری ئەلهمام لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور جێگیر بوون.

ئەو ناوەندە چاوەدێرە بەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا وتوویە هێزە نوێیتەکان لە نەخۆشخانە و یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە نیشتەجێ بوون و تەنیا یەک کیلۆمەتر دوورن لە هێڵی پێشەوەی شەڕی نێوان کورد و عەرەبەکان.