وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: شەهادەتی 15 هەزار منداڵ شەرمی هەتایی بۆ جیهانی بە ڕواڵەت پێشکەوتووی ئەمڕۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەلان نووسی: نزیک بە 15 هەزار کەس لە شەهیدان، منداڵن و تەرمی نزیک بە 10 هەزار شەهیدی فەلەستینیش لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا ماوەتەوە. ئەوە شەرمێکی هەتاییە بۆ جیهانی بە ڕواڵەت پێشکەوتووی ئەمڕؤ و ڕێکخراو و ناوەندە بەرپرسیارە نێودوەڵەتییەکانە.

ناوبراو هەروەها هێناویە: لە نێوان ئەم نەنواندنی کردەوە سەرسووڕهێنەرەی ڕێخکراوە نێودەوڵەتییەکان و نەبوونی هیچ هەوڵێکی کاریگەر لەلایەن وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و لە ژێر ئاگری پاڵپشتی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی ئیسرائیل، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە سنووری چل هەزار کەس تێپەڕی.