ڕێکخراوی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی ڕایگەیاند: لە دەسپێکی سەفەرەکانی ئەربەعینەوە تا کۆتایی ڕۆژی شەممە، 27 ی گەلاوێژەوە، دوو ملیۆن و 55 هەزار و 396 زیارەتکار لە سنوورەکانی ئێرانەوە چوونەتە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لە سەرجەم زیارەتکارێک کە تا کۆتایی ڕۆژی شەممە لە پێنج سنووری ئەربەعینیی مێهران، شەلەمچە، چەزابە، خەسرەوی و تەمرچین و باشماخەوە چوونەتە عێراق، سەدا 94 ی زیارەتکاران ئێرانی و 6 لەسەەدیانیش نائێرانی بوون.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سنووری مێهران بە گواستنەوەی 52 لەسەدی زیارەتکارانی ئێران هێشتا بژاردەی یەکەمی زیارەتکارانە و دوای ئەوە سنوورەکانی شەلەمچە بە 25 لەسەد، خەسرەوی بە 14 لەسەد، چەزابە بە حەوت لەسەد، تەمرچین و باشماخ هەر کامەیان بە یەک لەسەد لە ڕیزەکانی دواییدان.

هەروەها سنووری شەلەمچە بە 39 لەسەد یەکمایەتی یەکەمی زیارەتکارانی نائێرانییە بۆ چوون بۆ عێڕاق و دوای ئەوە سنوورەکانی مێهران، تەمرچین، باشماخ ، چەزابە و خەسرەوی دێت.