بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا عبری زمانەکان ڕاپۆرتیان دا کە بە گوێرەی بەراوردە سەرەتاییەکان ڕووداوێکی سەخت لە ناوچەی یەعرا لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان ڕووی داوە.
ئەو مێدیاگەلە جەختیان کرد کە لە ئەو ڕووداوەدا، ژمارەیەک ئیسرائیلی کوژراون و یان بریندار بوون.
هەوانێری ئەلجەزیرەش ڕاپۆرتی دا کە دەنگی زەنگی مەترسی لە شآرەکانی عەکا و نهاریا هەڵکەوتوو لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان بیستراوە.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونت ڕاپۆرتی دا کە ئەو هێرشە درۆنی و مووشەکییە خەسار و کوژراو و برینداری بەدواوە بووە.