یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە جێگیر بوونی بەربڵاو و بێ وێنەی ئەو هێزانە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی پارێزگای کەربەلا بۆ دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی ئەربەعین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەلاح فازل عیساوی فەرماندەی تیپی 54 ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار جەختی کرد کە ئەو هێزانە بە شێوەیەکی بێ وێنە لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی کەربەلا جێگیر بوون.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار خۆیان بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئەمنیەتی هاوپەیوەند بە دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە پارێزگای کەربەلا ئامادە کردووە.