ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەربەعینی ئەمساڵیش بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام لە کوردستان خۆی نیشان دەدات و لە باری مەعنەوییەوە بگرە تا گەشەی ئابووری و تۆکمە کردنەوەی ژێرخانەکانی پارێزگا بێژەری بەرەکەتەکانی پیاسەی گەورەی ئەربەعینە.
ڕێگایەک بە کەشوهەوای خۆش بە سروشتی دڵڕفێن نیشاندەری سەفەرێکی لەبیرنەکراو بۆ زیارەتکارانە کە لە سنووری باشماخەوە بۆ سەفەری کەربەلا هەڵدەبژێرن.
هەواڵدەریی مێهر بە مەبەستی باس لەسەر هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە سنووری باشماخ بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکاران گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە چ هەوڵێکتان ئەنجام داوە و دۆخی ئاماری هاتوچۆی زیارەتکاران لە ئەو سنوورەوە چۆنە؟
بە ئەزموونێک کە لە ساڵانی ڕابردوو هەمانبوو ئەمساڵ هاوئاهەنگی باشتر لە کارەکاندا ئەنجام درا و دۆخێکی باشترمان ڕەخساند بۆ چوونی زیارەتکاران.
پێش بینی دەکرێت کە ئەمساڵ تا 500 هەزار کەس لە سنووری باشماخەوە بپەڕنەوە و زیاترین حەشیمەتیش لە هەفتەی دیکەوە لە ئەو سنوورەوە دەچنە کەربەلا.
ژمارەی خێوەتەکان کە لە ئاستی شارەکانی پارێزگای کوردستان و سنووری باشماخ کراوەتەوە چەندە و چ خزمەتگەلێک پێشکەش دەکرێت؟
72 خێوەتی خزمەت لە کوردستان خەریکی پێشکەش کردنی خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعینە و 30 خێوەتیش لە سنووری باشماخ کراوەتەوە تا خزمەتگەلێک وەکوو پێشوازی، میوانداری و نیشتەجێ کردن و تەنانەت دەرمانیش پێشکەش بکەن.
موکبی فەرهەنگی و تایبەتی منداڵان کراوەتەوە و لە بواری خزمەتی دەرمانی و فریاکەوتنیش ئیمکاناتی پێویست بە سنووری باشماخ چ لە سنوور و چ لە سلێمانی لەبەرچاو گیراوە و ئیمکاناتی سەروو لێزانی 50 قەرەوێڵەیی گەڕۆکیش لە سنووری باشماخ جێگیر کراوە.
تایبەتمەندییەکانی سنووری باشماخ لەچاو سنوورەکانی دیکە بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران چییە؟
پلەی گەرمای نزمتر و فێنکتر بوونی هەوا لە چاو مێهران و شەلەمچە و هەروەها خۆڕایی بوونی هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە بۆ سلێمانی و هەروەها قەرەباڵغی کەمتر لە سەر سنوور و سروشتی جوانی مەریوان دەتوانێت ببێتە هۆی ڕاکێشانی زیارەتکاران بۆ ئەو سنوورە.
لە سلێمانی چ بەرنامەگەلێک بۆ ئاسانکاری هاتوچۆ و میوانداری لە زیارەتکاران هەیە؟
هاوکاری باش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەتایبەتی پارێزگاری سلێمانی ئەنجام دراوە و خێوەتی پێغەمبەر کە خێوەتی تەکیەی براکانی کەسنەزانییە لە شاری سلێمانی وەکوو گەورەترین خێوەتی عێراق بۆ خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعین لەبەرچاو گیراوە و بڕیار دراوە کە نرخی سووتەمەنی بە ئەمساڵیش زیاد نەکرێت.
بە پێی کردنەوەی سنوور بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین ئایا کێشەیەک لە ڕەوتی بازرگانی سنووری باشماخ ڕووی داوە؟
تەنانەت یەک کاتژمێریش ڕەوتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕانەگیردراوە و ڕێگایان بۆ جودا کراوەتەوە و بازرگانی بە بێ هیچ وەستانێک ئەنجام دەدرێت.
چ قسەیەکتان هەیە بۆ زیاراتکارانی ئەربەعین بۆ پەڕینەوە لە سنووری باشماخەوە؟
داوا لە زیارەتکاران دەکەم کە سنووری باشماخ هەڵببژێرن بۆ چوون بۆ کەربەلا چونکوو هەموو هەوڵەکان دراوە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی زیارەتکاران بکرێت و هیوادارین لە ئەم هەفتەیەدا ژمارەی زیارەتاکران لە ئەو سنوورەدا زیاتر ببێتەوە.