حەزمزە جەواهری کارناسی نەوتی عێڕاقی بە پشت ڕاست کردنەوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر قاچاخی نەوتی هەرێم، وتی: ئەو بابەتە کاریگەریی لەسەر هەناردەی نەوتی عێراقەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمزە جەواهری لە گفتوگۆ لەگەڵ فرات نیوز ڕایگەیاند: پرسی قاچاخی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، پرسێکی تەواو ڕاستە بەڵام لەسەر وەبەرهێنانی نەوتی عێراق کاریگەریی نییە، چونکوو حکومەتی فیدراڵ ئێستا لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی باکووری عێراق حەسێب ناکات و ڕەوتی بەرهەمهێنان و هەناردە کردنی نەوت ئێستا لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو جەختی کرد: قاچاخی نەوتی هەرێم ئێستا کاریگەری لەسەر وەبەرهێنانی نەوتی عێراق نییە بەڵام جۆرێک دزینی سامانی وڵات دێتە ئەژمار کە هەوڵێکی قبووڵ نەکاراوە و لە درێژخایەندا کاریگەری دەبێت.