بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە شارە مووشەکییەکان لە هەموو جوگرافیای ئێراندا هەڵکەوتوون، هۆشداری دا کە ئەگەر پێویست بکات دەتوانین لە هەر بەشێکی ئێرانەوە هێرش بکەینە سەر دوژمن.
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە کە وێنەی بنکەی ژێرزەمینیی حیزبوڵڵای لوبنان نیشان دەدات.
لە پەیامی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروتدا هاتووە: ئەو دامەزراوە مووشەکیانەی کە لە ژێر زەوی و لە ناو بەرد و شاخەکاندا هەڵکەوتوون "شاری مووشەکی"ن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیامەدا جەخت لەوە کراوە: ئەم شارە مووشەکیانە لە هەموو جوگرافیای ئێران هەڵکەوتوون وترس و تۆقان دەخەنە دڵی دوژمنانی ئێران.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا باڵیۆزخانەی ئێران هۆشداری دا: ئەگەر پێویست بکات دەتوانین لە هەر شوێنێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرش بکەینە سەر دوژمن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان وێنەی مووشەکێکێ سەربازی زەبەلاحی بە ناوی "عیماد 4" لە ژێر ناوی "شاخەکانمان جبەخانەی ئێمەن" بڵاوکردەوە، کە سەکۆی گەورەی هەڵدانی مووشەکی تێدایە.