فەرماندەی سپای پاسداران لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزدا وتی: بنەما ستراتیژییەکانی وەک "سزادانی دەستدرێژکار" دەبێ بە وریایی و بوێرییەوە پەیڕەو بکرێن و پاشەکشە لێیان نە مومکینە و نە ڕێگەپێدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ڕەزایی، لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە ئاماژەدان بە جەختکردنەوەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پاشەکشێ نەکردن لە بەرانبەر دوژمن، بە گێڕانەوە لە ئایەتی ١٦ی سورەتی ئەنفال، ڕایگەیاند: "بەرگری لە خاکی ئیسلام، پشتیوانی لە ستەملێکراوان و سەربەخۆیی گەلان، بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە و سزادانی دەستدرێژکار بنەمای ستراتیژین کە بە وریایی و بوێرییەوە پەیڕەو دەکرێن و پاشەکشەکردن لێیان نە مومکینە و نە ڕێگەپێدراوە.