بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كۆنگرەی گشتی نیشتمانیی كوردانی فەیلی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە خێرا و نائارامكەرەكانی ناوچەكە و بەتایبەت ڕووداوە خوێناوییەكانی كەرتی غەززە، كۆنگرەی گشتی نیشتمانی كوردانی فەیلی ناچارە بانگەوازێكی بەپەلە لە كارەساتێكی مرۆیی دەربكات كە هەڕەشەی تێكدانی هەموو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تەنها ململانێیەكی ناوخۆیی نییە، بەڵكوو پێشەكییەكە بۆ كارەساتێكی ناوچەیی كە ڕەنگە شەڕێكی هەمەلایەنە هەڵگیرسێنێت كە ناتوانرێت پێشبینی لێكەوتە وێرانكەرەكانی بكرێت.
جەختیشیكردەوە: بەردەوامی هەڵكشانی سەربازی، بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان، تێكدانی ژێرخانی ئابووری و بە ئامانجگرتنی سەروەری وڵاتانی سەربەخۆ، نیشاندەری مەترسیدارن كە ناوچەكە بەرەو كۆتایی دەڕوات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە كۆنگرەی گشتیی نیشتمانی كوردانی فەیلی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەواوی بەرپرسیاری ئەم كارەساتە دەزانێت، داواش دەكات هەنگاوی خێرا و جددی بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، و دابینكردنی پاراستن بۆ گەلی فەلەستین، و دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی ڕاستەقینە كە مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین دەستەبەر بكات.
Publish Date: ١٥ ئاب ٢٠٢٤ - ٠٨:٥٤
كۆنگرەی گشتیی نیشتمانی كوردانی فەیلی، جەختی کرد: ئەوەی لە كەرتی غەززە دەگوزەرێت، تەنیا ململانێیەكی ناوخۆیی نییە، بەڵكوو سەرتایە بۆ كارەساتێكی ناوچەیی.