ئاژانسی هەواڵی ئینگلیز بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئاگربەست لە غەززە دەتوانێت وەڵامی ئێران بۆ تیرۆرکردنی هەنیە دوابخات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلجەزیرە، ئاژانسی هەواڵی ئینگلیز ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئێرانییەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئاگربەست لە غەززە دەتوانێت وەڵامدانەوەی ئێران بۆ تیرۆرکردنی هەنیە دوابخات.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران ڕەنگە لە ئەنجامی دامەزراندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی هەردوولا وەڵامدانەوەی خۆی بۆ تیرۆرکردنی شەهید هەنیە دوابخات.