گرووپی ئەڵمانی لۆفت هانزا دووشەممە ڕایگەیاند کە گەشتەکانی تا کۆتایی گەلاوێژ لە هەرێمی ئاسمانی عێراق و ئێرانەوە بەهۆی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین راگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەوڵدەری ئەلیەوم، گرووپی ئەڵمانی لۆفت هانزا هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەڵپەساردنی گەشتەکانی خۆی بۆ تاران، تێلاڤیڤ، بەیرووت، عومان و هەولێر بۆ ماوەی هاوشێوە درێژ کردووەتەوە.