وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە بەرگری لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و یارمەتی بە سەقامگیری لە ناوچەکە هەمبەر سەرچاوەی ڕاستەقینەی نائەمنی و تیرۆریزم لە ناوچەکە، یەکلاییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی واتا فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە رایگەیاند: بەیاننامەی بەرپرسانی سێ وڵاتی ئەورووپی لە حاڵێکدا بڵاو کراوەتەوە کە بەهۆی گرینگی نەدانی وڵاتانی ڕۆژاوایی و پاڵپشتیانی ئیسرائیل، جۆرەکانی جەنایەت لەوانە کۆمەڵکوژی و جەنایەتی جەنگی ئەو ڕژێمە لە دژی خەڵکی بێ بەرگری فەلەستین بەردەوامە و سزانەدانی ئیسرائیل، دەستی ئەوانی لە جەنایەتە نێودەوڵەتییەکان زیاتر پیس کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: بەیاننامەی ئەو سێ وڵاتە، بە بێ هیچ ناڕەزایەتییەک بە جەنایەتە نێودەوڵەتیەکانی ئیسرائیل زۆر بێ شەرمانە داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات بۆ وەڵام نەدانەوە بە ئەو ڕژێمە بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی خۆی.

ناوبراو جەختی کرد: ئاوەها داواکاریگەلێک هیچ لۆژیکێکی سیاسی نییە و پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکانە و زیادەخوازیە و بە واتای پاڵپشتی راشکاوانە لە تیرۆریزم و جەنایەتی نێودەوڵەتی و هاندانی بۆ کۆمەڵکوژی و جەنایەتی جەنگی زیاتر لە دژی مرۆڤایەتییە.

کەنعانی زیادی کرد: ئەگەر ئەو وڵاتانە بەڕاستی بەدوای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەن شەڕ لە دژی غەززە دەستبەجێ ڕابگرن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی لە بەرگری لە یەکپارچەیی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و هەروەها یارمەتی بە سەقامگیری لە ناوچەکە یەکلاییە و بۆ بەکارهێنانی ئەو مافەی خۆی ئیزن لە کەس وەرناگرێت.