نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزمی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: واشنتۆن لایه‌نگری سه‌ره‌كی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌میر سه‌عید ئیرەوانی له‌ نامەیەکدا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: "كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ توندی ئه‌م تۆمه‌ته‌ درۆیانه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌رپرسانه‌ی نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "زۆر ڕونه‌ كه‌ ئه‌مریكا، نه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران، لایه‌نگری سه‌ره‌كی و به‌ره‌وپێشبردنی تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش شتێكی گاڵته‌جاڕانه‌ و شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌مریكا کە كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌ هه‌مان كاتدا پشتگیری له‌و ژینۆسایده‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیله‌وه‌ وه‌ك لایه‌نگرێكی به‌هێزی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ جێبەجێ ده‌كرێت.