وەزشی ئێران لە دۆخێکدا کۆتایی هێنا بە سی و سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیک کە دوای ئۆلەمپیکی لەندەن کە 13 میدالیای بەدەست هێنابوو، لە پاریس بە وەدەستهێنانی 12 میدالیای رەنگاوڕەنگ باش درەوشایەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە پاریس، سی و سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیاد کە لە ڕۆژی 5 یگەلاوێژەوە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کردنەوە لە فەڕەنسا دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 21 ی گەلاوێژ بە ڕێوڕەسمی کۆتایی، کۆتایی هێنا بە کاری خۆی

کاروانی وەرزشی ئێرانیش کە بە ناوی خادمولڕەزاوە لە ئەو خولە لە یارییەکان بە 40 وەرزشوانەوە بەشداری کردبوو، بە هەوڵی زۆرانباز و تایکواندۆکارەکان توانی 12 میدالیای زێڕ، زیو و بڕۆنز بەدەست بهێنێت.

لە کاروانی وەرزشی ئێران، محەمەد هادی سارەوی لە زۆرانی فەرەنگی، سەعید ئیسماعیلی زۆرانی فەرەنگی و ئاریەن سەلیمی لە کرماشانەوە توانیان میدالیای زێڕ بەدەست بهێنن.

هەروەها ناهید کیانی لە تایکواندۆ، مێهران بەرخورداری تایکواندۆ، عەلیڕەزا مەهمەدی زۆرانی فەرەنگی، حەسەن یەزدانی زۆرانی ئازاد، ئەمیر حسێن زارع زۆرانی ئازاد و ڕەحمان عەمووزاد زۆرانی ئازاد میدالیای زیویان لە مل کرد.

هەروەها وەرزشوانان: مۆبینا نێعمەت زادە تایکواندۆ، ئەمین میرزازادە زۆرانی فەرەنگی و ئەمیر عەلی ئازەرپیرا زۆرانی ئازاد میدلیای بڕۆنزیان بەدەست هێنا.