بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری جینز، ڕادەست کردنی 36 عرادەی تۆپی 105 میلیمەتری لەلایەن ئەمریکاوە بە پێشمەرگەی هەرێم ، بەشێک لە پاکێجی سەربازی 295 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بە هێزە کوردییەکان لە هەرێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو بە ئامادەبوونی بەرپرسانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و لە فەرماندەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و بەرپرسانی پێشمەرگەی هەرێم ، بەشێک لە ئامێری جەنگی ئەمریکا بە هێزی پێشمەرگە پێشکەش کرا.

گۆڤاری ئەمریکی جینز لە ڕاپۆررتێکدا لەسەر وردەکارییەکانی یارمەتی چەک و تەقەمەنی ئەمریکا باسی کردووە. بە گویرەی ئەم راپۆرتە، یارمەتی چەک و تەقەمەنی نوێی ئەمریکا لە پێشکەرگە بڕیار بوو ساڵی 2017 رادەستیان بکرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەو هێزانە سەر بە دوو پارتی دەسەڵاتدار بوون ڕێگری کرا لە ڕادەست کردنیا و ئێستا کە تیپە پیادەکانی هێزی پێشمەرگە چووەتە ڕیزی وەزارەتی پێشمەرگەوە، ئەو چەک و تەقەمەنیانە ڕادەست دەکرێن.