ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک دانی بە هێزی سەربازی ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیل ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی ئەمریکی والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆررتێکدا نووسی: ئێران درۆن و مووشەکی بالستیکی هەیە کە سیستەمی مووشەکی گومەز ئاسنین توانی پێکانیانی نییە و بۆ ئەو کارە پلان ڕێژی نەکراوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: حزبوڵڵای لوبنانیش دەیان هەزار خومپارە و مووشەکی وردی هەیە.

ئەو ڕاپۆرتە کە بە مانشێتی بۆچی ئیسرائیل پێویستی بە زیاتر لە یەک سیستەمی گومەز ئاسنین بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشی ئێران هەیە؟ بڵاو کرایەوە نووسی: تێلاڤیڤ پێش بینی هێرشێکی هاوئاهەنگ لە نێوان ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکات. ئەوە گەورەترین تاقیکاری بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی دێتە ئەژمار. تێلاڤیڤ و واشنتۆن لەسەر وڵاتانی عەرەبی بۆ تێکشکاندنی هاوێژەرە ئێرانییەکان حەسێبیان کردووە.