حەماس ڕایگەیاند کە یەحیا سنوار لە جێگای شەهید ئیسماعیل هەنیە دانراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەحیا سەنوار وەک بەرپرسی نوێی نووسینگەی سیاسی ئەم بزووتنەوەیە بۆ جێگرتنەوەی شەهید ئیسماعیل هەنیە هەڵبژێردرا.

چوارشەمە 10ی پووشپەڕ ئیسماعیل هەنیە لە شوێنی مانەوەی لە تاران لە لایەن ئیسڕائیلەوە تیرۆر کرا.

یەحیا ئیبراهیم حەسەن ئەلسەنوار لە ١٦ی سپتامبەری ١٩٧٥ لە کەمپی ئاوارەکانی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لە دایکبووە. بنەماڵەکەی دوای کۆچکردنیان لە شاری ڕەسەنی خۆیان "مەجدال عەشقەلان" لە ساڵی ١٩٤٨ پەنایان بۆ خان یونس برد.