سەرچاوە عیبریەکان باسیان لە هێرشە بەربڵاوەکانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵای لوبنان بۆ باکووری ناوچە داگیرکراوەکان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە، سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵا هێرشی مووشەکیی بۆ سەر دوو ناوچەی نەهاریە و عەکا لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە و بەهۆیەوە دوو سەربازی زایۆنیستی بریندار بوون.

ماڵپەڕی زایۆنیستیی ئیسرائیل حەیۆم هەروەها بڵاویکردەوە کە تەقینەوە یەک لە دوای یەکەکان لە شاری بەندەری حەیفا بیستراوە.

پێشتر سەرچاوە عیبرییەکان باسیان له هێرشێکی مووشەکی له باشووری لوبنان بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراو کردبوو.