وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق دوو ئەمریکی برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: "هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، ئاماژە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک ئەمریکی برینداربوون".

شەوی دوشەممە ژمارەیەک مووشەک ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق کران، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدابوو، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی چوار چەکداری عێراقی حەشدی شەعبی لە هەڵمەتێکی ئەمریکادا.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو دوو سەربازە ئەمریکاییە بە هۆی سەختی برینەوە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار هەیە.