حاجیەکی حەجی عومرەی عێراقی کە سەوابی عومرەی خۆیی پێشکەشی ڕۆحی سەهید هەنیە کردبوو، لە عەرەبستان دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی 21، عەرەبستانی سعوودی حاجیەکی حەجی عومرەی خەڵکی شاری موسڵی بە تۆمەتی پێشکەش کردنی سەوابی حەجی عومرەی خۆی بە ڕۆحی شەهید ئیسماعیل هەنیە دەستگیر کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەلمان داود سەبعاوی مامۆستای زانکۆ لە شاری موسڵە کە بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە خۆی سەقابی حەجی عومرەی خۆیی پێشکەشی ڕۆحی شەهید ئیسماعیل هەنیە کردبوو.

سعودییەکان هۆکاری ئەو هەوڵەیان ڕێگری لە چالاکی سیاسی لە ڕێوڕەسمی حەج هێناوتە ئەژمار.

شیاوی ئاماژەیە کە بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی ئیزنی دروشمدان لە دژی ئیسرائیلیان لە حەجی گەورە نەدایە حاجییەکان و پاساوی بەرپرسانی سعوودی بۆ ئەو کارەش قەدەغەی دروشمی سیاسییە بەڵام وادیارە پێوەندی پشت پەردەی سعودییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕۆڵی سەرەکیی لە ئەو بارەوە هەیە.