بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەم کۆمیسیۆنە، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، لانیکەم ٢٠٠ هەزار زایۆنیستی ئاوارە بوون و دوای شکستی غەززە، ڕژێمی زایۆنی بە دوای گۆڕینی دیمەنی شەڕەکەدا دەگەڕا و بەو هۆیەوە دەستی دایە تیرۆر .
ڕاشیگەیاند: ڕژێمی زایۆنی لە دۆخێکی سەختدایە. ئێمە تۆڕی سیخوڕەکانی مووسادمان لە ناوەوە و دەرەوە و لە ڕابردوودا تا ئەمڕۆ ناسراونەتەوە و لەناومان بردووە. هێزی سەربازی و سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنی زۆر لاوازە.