بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری لە ئیکس نووسی: ئەمشەو لە وەڵام بە تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و میسر کە دووهەم گفتوگۆی تلەفۆنیمان لە 48 کاتژمێری ڕابردوو بوو، سەبارەت بە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆمان کرد و هەر سێ کەسمان لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆکان جەختمان کرد.
ناوبراو زیادی کرد: دۆخی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لەسەر بەردەوام بوونی جەنایەت و سەربزێوییە مەترسیدارەکانی تێلاڤیڤ، زۆر هەستیار بووەتەوە.
باقری وتی: وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە ئەبێ بە یەک هەڵوێستەوە و بە شێوەی هاوئاهەنگ، ڕێگری بکەن لە بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە و پەرەسەندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە. ورەی ئێران بۆ ناچار کردنی ئیسرائیل بە وەڵامدانەوە جیدییە.