بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عبری زمانی یەدعوت ئاحارنوت لە زامنی بەرپرسانی ئەمنیەتی ئیسرائیلەوە وتی کە حزبوڵڵا هەر بەدوای دەرفەتێکەوەیە بۆ ئەنجامی هێرشێکی بەربڵاو لە دژی ئیسرائیل و ئەو هێرشە بە پێکانی بنکە سەربازییەکان سنووردار نابێتەوە و وا پێش بینی دەکرێت کە ئێرانییەکان هێشتا لێکدانەوەکانیان تەواو نەکردووە و خەریکی لێکدانەوەی وردی پرسەکەن.
ئەو ڕۆژنامە ئاماژەی داوە کە وەڵامی ئێران ئەم جارە زۆر توندتر،وردتر و ماڵوێرانکەرتر دەبێت.
یەدعوت ئاحارنوت لە زمانی بەرپرسانی پایەبەرزی ئیسرائیلەوە هێناویە کە ئەگەر هێرش لە چەن لایەنەوە و بە شێوەی بەربڵاو ئەنجام بدرێت، بەرەوڕوو بوونەوەی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا دژوار دەبێت و ئەبێ بۆ خەساری بەربڵاو ئامادەیی هەبێت بەڵام لە ئاوەها دۆخێکدا ئیسرائیل دەتوانێت بە هێزێکی زیاترەوە وەڵام بداتەوە و پاڵپشتی جیهانی بەدەست بهێنێت.