ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێڕاق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموازین نیوز، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند: بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق ناگۆڕدرێت.

ناوبراو درێژەی دا: خشتەی کاتی دەرکردنی ئەو هێزانە لە عێڕاق بەزوویی رادەگەیێندرێت. سەرجەم ئاژاوەگەلێک کە لە ناوچەکە دەیبینین بەهۆی بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراقە.

عماری سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیەش وتی: خوێنی هەنیە ڕێگای سەرکەوتنی بەرخۆدانی ئیسلامی بەسەر ئیسرائیل ڕوون دەکاتەوە.