بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلجەزیرە، سوپای زایۆنی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "محەمەد ئەلزەیف" فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام (لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس) شەهید بووە.
بەپێی بانگەشەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، "محەمەد زەیف"، فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام، لە هێرشی دڕندانەی ڕژیم بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە لە ١٣ی جوولای شەهید بووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ١٣ی جوولای بە ئامانجی گوایە تیرۆرکردنی فەرماندەی کەتیبەی قاسام، سوپای داگیرکەری ئیسرائیل خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کردە ئامانج و تاوانێکی ترسناکیان ئەنجامدا.