سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران مافی سروشتی و ڕەوای خۆی بۆ هەوڵێکی پەشیمانکەرەوە و یەکلایی لە دژی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت تا شێتیی بەردەوام ئیسرائیل بکاتە پەشیمانیی هەمیشەیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە گفتوگۆی کرد.

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە وتی ئیسرائیل بە پەڕینەوە لە هێڵە سوورەکان بۆ شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە و پێشێل کرانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو بکاتەوە.

ناوبراو جەختی کرد: ئیران مافی سروشتی و ڕەوای خۆی بۆ هەوڵێكی پەشیمان کەرەوە و یەکلایی لە دژی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت تا شێتیی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ پەشیمانییەکی ئەبەدی بگۆڕێت.