بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل ئەلحەیە، ئەندامی باڵای حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید هەنیە لە زانکۆی تاران وتی: ئیسرائیل بە ئەو جەنایەتە نوێی بە هەموو جیهان سەلماندی کە ئەو ڕژێمە گرێیەکی شێرپەنجەییە کە ئەبێ لەناوبچێت.
ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ جەخت دەکەین کە خوێنی ئیسماعیل هەنیە هەر لە ڕێگای یەکگرتوویی ئیسلامی، بەرخۆدان و لە ڕێگای ئازاد کردنی فەلەستین و قودس کاریگەری دەبێت.
ڕاشیگەیاند: ئەوە نیشانەیەکی ئاشکرایە لەسەر ئامانجەکانی هەنیە بۆ هەوڵی بۆی دا کە ئامانجی ئەو یەکگرتوویی لە نیوان ئۆمەتی ئیسلامی و یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ ئازادی فەلەستین بوو.