حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامێک تیرۆری ناجوامیرانەی ئیسماعیل هەنیەی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرۆکی بانگەشەی ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامێک تیرۆری ناجوامیرانەی ئیسماعیل هەنیەی ئیدانە کرد.

باسم‌حق

انا لله و انا الیه راجعون

شەهادەتی برای گیانفیدا ئەبوو عەبد بەڕێز دکتۆر ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لاپەڕەیەکی دیکە لە کتێبی گەورەی بەرخۆدان لە ژیانی گەلی شۆڕشگێڕی فەلەستینە. بەڕێز هەنیە لە جەهاددا لەدایک بوو، لە جەهاددا گەشەی کرد و لە جەهاددا شەهید بوو. ئەو پیاوە بەبیرە پێشتر کۆمەڵێک لە ئازیزترین کەسەکانی لە ڕێگای ئیسلامدا پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا بۆ خۆشی شەهید بوو.

ئەو شەهیدە کە ڕۆحیەی بەرخۆدانی لە ئینتفازەی یەکەم و بەدیل گرتنی بەردەوام تا سەرۆک وەزیری و سەرۆکی نووسینگەی حەماس پاراست، دوای ساڵەها شەڕ ڕەنجی دووری لە وڵاتی کێشا تا بتوانێت دەنگی فەلەستین بێت.

بەرخۆدان لە سەر شانی یەک کەس نییە بەڵام هزرێکە کە نەبوونی پێشەنگەکانی نابەزێت و لە نەبوونی ئاوەها پیاوێکی گەورە زۆر قورسە بەڵام بەرخۆدانی درێژەی دەبێت.

بێ گومان ئەوە ئێرانە تۆڵەی میوانی شەهیدی خۆی دەکاتەوە و جیدی تر لە ڕابردوو پشتیوانی لە فەلەستین دەکات. هنیئا لک یا هنیة

سَیعلَمُ الّذینَ ظَلَموا أَی مُنقَلَبٍ ینقَلِبونَ

موحەمەد قومی

خزمەتکاری بزووتنەوەی بانگهەشەی ئیسلامی ڕاستین

۱۰ پووشپەڕی ۱۴۰۳ هەتاوی

۲۵ محرم‌الحرام ۱۴۴۶ کۆچی