ئیرەوانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تیرۆری هەنیە وتی: بەرپرسیارێتی ئەمریژا وەکوو هاوپەیمانی ستراتیژیک و سەرەکی ترین پاڵپشتی ئیسرائیل لە ناوچەکە ئەو جەنایەتە تۆقێنەرە نابێت نەبینرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بابەتی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زیادی کرد: کۆماری ئیسلا،ی ئیران ئەو هەوڵە تیرۆریستیە قێزەونە بە توندی ئیدانە دەکات و ئەوە بە پشێل کرانی جیدی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتگووەکان و هەروەها دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەزانێت.

دیپلۆماتی باڵای ئێران زیادی کرد: ئەو هەوڵە دەستدرێژانە و تیرۆریستییە کە تا رادەیەکی زۆر هاندەرانەیە، پێشێل کرانی جیدی ئاشتی و ئاسایشە و پێویستی بە هەوڵی بەپەلە و کاریگەری ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی لە جاڕنامەیە.

هەروەها وتیشی: بەداخەوە ئەمریکا جارێکی دیکە چاوی بەسەر راستییەکان دەبینێت. گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین تیرۆریستی نین و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان گرووپگەلێکی ڕەوا و یاسایین کە دژی داگیرکاری چالاکی دەکەن.

هەروەها وتیشی کە سەرەڕای ئەو جووڵە هاندەرانە ئێران بەردەوام ئەوپەڕی دان بەخۆدانانی هەبووە.

لە کۆتاییشدا وتی ئێران مافی سروشتی خۆیەتی بۆ بەرگری لە خۆ، بە پێی مافی نیودەوڵەتی هەوڵ بدات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە کات و شوێنی پێویستدا.