سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هەڵوێستی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند: به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌ڕوانین کە هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ میوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین و به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌ڕوانین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".