یەکێک لە میدیاکانی نزیک لە حزبوڵڵای لوبنان، شەهید بوونی فواد شوکر لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروتی پشتڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، تۆڕی ئەلمەنار، یەکێک لە میدیاکانی نزیک لە حزبوڵڵا لە لوبنان، شەهید بوونی فواد شوکر لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیرووتی پشتڕاست کردەوە.