سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان دەڵێت: شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وەک هێمای بەرخۆدان و قوربانیدان دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان دەڵێت: شەهید هەنیە راستەقینە بوو و تا دوا سات وەک پارێزەری ئازادی و دادپەروەری بۆ گەلی فەڵەستین مایەوە.

دەشڵێت: شەهیدبوونی هەنیە بۆ هەمیشە وەک هێمای بەرخۆدان و قوربانیدان دەمێنێتەوە و دەبێتە جێگای شانازی بۆ نەوەکانی داهاتوو.